2013/01/06

لە بارەی دابرانی (خەیاڵیانەی )نەوەكانەوە...



بۆ نەوە ئەنارشیستەكانی خەیاڵ و زمان...
نەوە بە زەمەن ناپێورێت, ئەگەرچی زەمەن پێكهێنەرێكی سەرەكی (شوناس وەرگرتنی ) نەوەیە, جیاوازی نێوان من و تۆ, ئێمەو ئەوان, دابڕانێكە پێش هەر شتێك , ئاڵوگۆر و تێكچونی هارمۆنی ( زمانە). لێرەدا , زمان وەك میكانیزمی مانێڤستبوونی (فكر و دونیابینی) .وەك تێكدانی یاساو رێساكانی (گەمەیەك) كە بارگاوییە بە ئەكسیۆن و ئەكتەری (دۆێنئ). جیاوازی نێوان دوو نەوە , بەرمەبنای تێكدان و دروستكردنەوە و دەستلێدان و هەڵگێرانەوەی دونیابینییەكانە, دونیا بینییەك كە كۆنتێكستی ( مێژوو زمان ) دەرگیری كردووەو بە مانا بەرهەمهێنان و بەرهەكهێنانەوەی مانا, شەرعییەت و ئەفسانەكانی نەوەی دوێنێ بارگاوییە بە پاساوهێنانەوەو بە ئەفسانەكردنی (دۆگمێكی ئیدۆلۆژی دیاریكراو). هەر ئەم ئەفسانەیە قودرەتی خۆ گۆڕین و فۆرموەرگرتنی جیاواز لە خۆ ئەگرێت.. ئەمانە هەمووی حەقیقەتی (سۆسیۆلۆژین).. بەڵام پێش هەرشتێك جیاوازی و جیاواز بوون و تەعریفكردن و تەعریفكردنەوە (دراوەكان) (مانا هەنووكەییەكان) ,(موقەدەسەكانی ئێستا), (ئەفسانەكانی ئێستا), (شەرعییەتی ئێستایی) ,(دكتاتۆریەت و فاشیزیزمی رابردووی بە حوزور هاتوو لە ئێستادا),(كارەكتێرە كاریزماییەكان) (بتەكانی ئێستای دۆێنێ)(جەبرییەتی گوتاری كۆنزەرڤاتیزمانەی ئیستایی....) دەستلێدانی ئەوێت
كۆی ئەم پرۆسانە لە جێگەیەكدا سێنەترو پنتی (نەگۆر و دەست لێنەدراون ) تا لە زماندا (بوونیان هەبێت و بەردەوامی و ڕەوایی زمانی وەرگرن... جێگۆركی نەكردنی ئەو موفرەدانەیە كە لە سیستەمی زمانەوانی نەوەیەكدا بووە بە( تابو)..بەڵام مانەوەو بەردەوامی ئەم سیستەمە زمانەوانییە لە ئەتمۆسفێریكی دیكەوە خوێن وەر ئەگرێت. لە كوێدا (كەسێك, بزوتنەوەیەكی كۆمەڵایەتی , گروپێكی سیاسی, ئیدۆلۆژیایەك,ستایڵیكی تایبەت ... لە زماندا كۆتای هات , ئەوا بە ناچاری و جەبرییەكی (ناوەكی-دەرەكی ) بزمار لە تابووتی خۆی ئەدات, یا هەرهیچ نەبێت, لە سێنتەرگەراییەوە دەبێتە پەراوێزو لاكەوتە,یا تێكچونی (لۆژیكی گرامەریی و ئاماژەیی و دەستەواژەیی گروپێك .. بە حەتمی و ناچاری درێژە دەكێشێت بۆ ئاوابوون و ماڵئاوایی جەبەروتی حیكایەتی نەوەی دوێنێ...حیكایەتێك كە باشترین میكانیزمی تەجەلابوون و شەرعییەت وەرگرتن و بەردەوامی لە زماندا دەبێتە فینۆمین...با نەوەی شۆرش وەرگرین, یا نەوەكانی شۆرش, زمانی ئەكتەری شۆرشگێران, موفرەدەو حیكایەتەكانیان, با بڵێن دال و مەدلولی ئەكتەرەكانی زەمەنی شۆرَش , سیستەمی زمانەوانی شۆرشگێران و ئەدەبیاتی شۆرش تەواو مانێڤستبووە لە (گوتاری زمانەوانیدا, بۆ ئەوەی رون بۆمان دەركەوێت (كە كۆمەڵگەیەك, گروپێك, كەسێك ... لە چ چركەساتێكی ( وجودی-روحی- سۆسیۆلۆژی- سایكۆلۆژیدا...)دایە, تەماشای موفرەدەكانی بكە,(موفرەدەكانی نەوەی شۆرش لە (هاورێیان, هەڤاڵان, برایان, پێشمەرگە, خەباتگێران, موجاهیدان, بەرژەوەندی باڵی نەتەوە, سەرۆك و سەركردەی پڕ لە حیكمەت, سیاسەتی حەكیمانەی براگەورە, دوژمنانی خاك و نیشتمان,دوژمنانی بیرو باوەر, دوژمنانی چینی بەشمەینەت...قوربانی دان و لە خۆبووردوویی, شێوازی جل و بەرگ پۆشین....) بە مانایەكی وورتر كۆی ئەو موفرەدەو چەمكانەی دەچێتەوە سەر (مەرگ) موفرەداتی گوتاری زمانەوانی نەوەی شۆرشگێران پێك دێنن, یاخود, ئەم زمانە (زمانی پاڵوانەكانی مەرگدۆستی و جەنگن).. تێكشاندن, ئاڵوگۆركردن, تێكدانی یاساكانی گەمەكە..(جۆرێك لە ئەنارشیزمی زمانەوانی ئەوێت) یا جێگۆكێی موفرەدەكان, یا سەرلە نۆئ پێناسەكردنەوەی موفرەدەكان, چونكە پرۆتۆكۆلێكی _شاراوە و ناشاراوە ) لە نێوان كۆی ئەكتەرەكانی نەوەی كۆندا بووونی هەیەو سەرسەختانە دەرگیرن پێوەی,... (موقەدەسی نا زەمەنی ئەو نەوەیە).. پرۆسەی دەستاریكردن و تێكدانی گەمە زمانەوانییەكەی نەوەی كون, بە (ئەنارشییستانە بێت, یا بە كۆدێتاو ریفۆرمێكی پلان بۆ دارێژار.. ناچاریی و زەرورەتێكی( وجودی-سیاسیانەی ) نەوەی نۆێیە..بەڵام لە بیرمان نەچێت , زمان (بە ئاستە جیاوازییەكانییەوە ) مێكانیزمی فۆندەمۆنتاڵی ( خەیاڵًە)... نەوەكان و جیاوازییان (لە جیاوازی خەیاڵكردنەوە ) دەستپێئەكات, قودرەتی موعجیزە ئاسای گەنج و لاو لە ( خەیاڵكردنیدا) , ئێمە ئەگەر بە (جیاواز خەیاڵ بكەین و خەیاڵدانێكی نۆئ) پێك بهێنیین, ئەوكاتە بە (ناچاریی و زەرورەتێكی ناوەكی ) زمانێك و موفرەداتی زمانەوانی خۆمان ئەبێت , رەنگەو بۆ نا (زمانێكی سوریالیانە بێت...) واتە ئەگەر ئەكتەرەكانی نەوەی كۆن (پاڵەوانەكانی مەرگن) دەبێت .. ئەكتەرەكانی (نەوەی نۆێ پاڵەوانەكانی ژیان بن... تەواو ژیاندۆست بن..