2013/06/04

شێوازه‌كانی په‌ره‌پێدانی كتێب خوێندنه‌وه‌ له‌قوتابخانه‌دا




وه‌رگێڕانی : مه‌ریوان مامه‌ ساله‌ .......ب : ق : قه‌ندیل

+چیرۆك وتن و داستان خوێندنه‌وه‌ له‌پۆلدا ..
یه‌كێ له‌شێوازه‌كانی په‌ره‌پێدانی كتێب خوێندنه‌وه‌ له‌نێو قوتاییباندا چیرۆك وداستان خوێندنه‌وه‌ی مامۆستایه‌ له‌پۆلدا.مامۆستا ده‌توانێت به‌م شێوازه‌ چێژی خوێندنه‌وه‌ له‌منداڵه‌كاندا بوروژێنێت...چیرۆك خوێندنه‌وه‌ له‌پۆلداو گفتوگۆكردنیش ده‌رباره‌ی و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی منداڵان له‌و باره‌یه‌وه‌،منداڵان تێده‌گه‌یه‌نێت خوێندنه‌وه‌ ده‌توانێت كارێكی چێژبه‌خش بێت.بۆ چیرۆك خوێندنه‌وه‌ باشتره‌ قوتابی بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی ئه‌وانی تر ،چیرۆكێكی گونجاو هه‌ڵبژێرێت،یه‌كه‌مجار بیخوێنێته‌وه‌و ڕووداوه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی له‌به‌ربكات ،دوای ئه‌وه‌ له‌ پۆلداو به‌رامبه‌ر قوتابییان ڕاوه‌ستێت و چیرۆكه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زرنگ بڵێته‌وه‌.ئه‌گه‌ر كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌ كارمه‌ندێكی هه‌بێ،قوتابی ده‌توانێ به‌هاوكاری ئه‌و كتێب هه‌ڵبژێرێ و ده‌ست به‌خوێندنه‌وه‌ی بكات ،چیرۆك گێڕانه‌وه‌یش په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ یادگه‌ی قوتابیدا كه‌م و زۆر هه‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌ قوتابخانه‌.مامۆستا به‌چیرۆك گێڕانه‌وه‌و داستان خوێندنه‌وه‌ له‌پۆلدا ئاره‌زوی خوێندنه‌وه‌و به‌هره‌مه‌ند بوون له‌چێژی چیرۆكه‌كان بۆ منداڵان ده‌گوێزێته‌وه‌ ،كه‌م منداڵ هه‌یه‌ به‌ چیرۆكه‌ خۆشه‌كانی وه‌كو فۆلكلۆره‌وه‌ په‌یوه‌ست نه‌بێ ......

+چیرۆك نوسین له‌پۆلدا :
شێوازێكی تر بۆ په‌ره‌پێدانی كتێب خوێندنه‌وه‌ له‌پۆلدا،هاندانی قوتابییانه‌ به‌نوسینی چیرۆك و خوێندنه‌وه‌ی له‌پۆلدا.قوتابییان به‌نوسینی چیرۆك توانای نوسین و وتنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانی خۆیان به‌كارده‌به‌ن.ئه‌وان كاتێ كه‌چیرۆكه‌كانی خۆیان بۆ هاوڕێكانیان ده‌خوێننه‌وه‌باشتر په‌ی به‌هێزو سستی كاری خۆیان ده‌به‌ن.هه‌روه‌ها منداڵان په‌یده‌بن به‌وه‌ی نوسه‌ران مرۆگه‌لی وه‌كو خۆیانن كه‌به‌به‌هره‌و توانا زمانییه‌كانیان هه‌ست و زانیارییه‌كان ده‌گوێزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وانی تر بایه‌خ ،دانی مامۆستا به‌م چالاكییانه‌ قوتابییان هانده‌دات تا ئازایه‌تی په‌یدابكه‌ن و بۆ نوسینی چیرۆك یان یادگاری یان هه‌ربابه‌تێكی تر ده‌ست بۆخامه‌كانیان ببه‌ن. ئه‌م كاره‌ ده‌توانێت باشترین شێواز بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای قوتابییان له‌هه‌موو زه‌مینه‌ فێركارییه‌كان ....

+هه‌ڵسه‌نگاندنی كتێب له‌پۆلدا :
مامۆستایان ده‌توانن له‌پۆلدا جۆرێ ((دانیشتنی هه‌ڵسه‌نگاندنی كتێب )) ئه‌نجام بده‌ن،له‌م دانیشتنانه‌دا ده‌توانرێ كتێبێك كه‌منداڵان پێشتر خوێندویانه‌ته‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگێنن،بۆ ده‌ستكه‌وتی زیاتری ئه‌م دانیشتنانه‌ ده‌توانرێ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ باشه‌كان له‌شێوه‌ی بڵاوكراوه‌دا هه‌ڵواسرێت،،،گفتوگۆ ده‌رباره‌ی كتێب گه‌شه‌ به‌توانای ڕه‌خنه‌گرتنی منداڵ ده‌دات ،ئه‌م دانیشتنانه‌ ده‌توانێت هاوڕێكییه‌ك له‌نێوان ئه‌و كتێبانه‌ی كه‌بابه‌تی خوێندنی پۆل نین و چیرۆك و زانیاری گشتی و ته‌نانه‌ت كتێبكه‌كانی قوتابخانه‌شدا دیاری بكه‌ن. 

+پێشانگای كتێب له‌پۆلدا : 
یه‌كێ له‌شێوازه‌كانی تری په‌ره‌پێدانی خوێندنه‌وه‌ له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه‌،به‌رپاكردنی جۆرێ پێشاندانی كتێبه‌((پێشانگای كتێب))ه‌ له‌پۆلدا،ئه‌م پیشاندانه‌ی كتێب په‌یوه‌سته‌ به‌توانای قوتابخانه‌وه‌ ،ده‌توانێت گه‌وره‌تر یان بچوكتر بێت،به‌ڵام پێشانگایه‌كی بچوكی كتێب كاریگه‌ری له‌سه‌رقوتابیان هه‌یه‌و ده‌توانێت له‌یاده‌وه‌رییاندا گرنگی كتێب و كتێب خوێندنه‌وه‌و ئاشنا بوونی هه‌رچی زیاتری منداڵانه‌ له‌گه‌ڵ كتێب،ڕه‌نگه‌ ڕۆڵێكی باشتری هه‌بێت،ده‌بێ هه‌وڵبدرێ پێشانگای كتێبه‌كه‌ به‌ڕێگای جۆراوجۆری سه‌رنج ڕاكێش تر بێت،هه‌روه‌ها به‌هره‌ وه‌رگرتن له‌و وێنانه‌ی كه‌قوتابیان خۆیان وێنه‌یان كێشاوه‌،پۆسته‌ر،اسلاید،ده‌توانێت سه‌رنجی قوتابییان بۆ ئه‌و پێشانگای كتێبه‌ سه‌رنج ڕاكێش بێت،بۆ گه‌شه‌كردنی به‌رنامه‌ی پێشانگای كتێب ده‌توانرێت سوو وه‌ربگیرێت له توانا جۆراوجۆره‌كانی وه‌كو كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌ یان ئه‌و كتێبخانانه‌ی تر كه‌له‌بر ده‌ست دان ......

+پێكهێنانی گروپێكی ڕاوێژی خوێندنه‌وه‌ له‌پۆلدا :
مامۆستا ده‌توانێت ڕێنمایی منداڵان بكات بۆ ئه‌وه‌ی گروپێكی ڕاوێژی خوێندنه‌وه‌ پێكبهێنن،ئه‌م گروپه‌ له‌و قوتابییانه‌ دروست ده‌كرێ كه‌كتێبی زۆرتریان خوێندۆته‌وه‌.ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه‌ ده‌توانن جێ ڕاوێژی تری قوتابییانی قۆل بن بۆ هه‌ڵبژاردنی كتێب بۆ خوێندنه‌وه‌.قوتابیانی پۆل بۆ كتێب خوێندنه‌وه‌ له‌وان هاوكاری وه‌رده‌گرن و ئه‌و كتێبانه‌ی ده‌یان خوێننه‌وه‌ به‌م گروپه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نن.گروپی ڕاوێژی خوێندنه‌وه‌ ده‌توانن دیدگای قوتابیان ده‌رباره‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی كه‌ ده‌یخوێننه‌وه‌ له‌تیانوسێكی بچوكدا بنوسنه‌وه‌و له‌ڕێنمایی كردنی قوتابیان و یارمه‌تی دانی چالاكی كتێب خوێندنه‌وه‌ی پۆل به‌هره‌یان لێ وه‌رگرن..

+تۆماكردنی چالاكییه‌كانی كتێب خوێندنه‌وه‌ی قوتابیان:
وابه‌باش ده‌زانرێ قوتابی تیانوسێكی بچوكی هه‌بێت وئه‌و كتێبانه‌ی كه‌منداڵان له‌پۆلدا خوێندویانه‌ته‌وه‌ یان قسه‌یان له‌سه‌ركردووه‌ له‌و تیانوسه‌ بچوكه‌دا بنوسرێت،دیده‌كانی گروپی ڕاوێژی خوێندنه‌وه‌ له‌تیانوسه‌كه‌دا تۆماربكرێ .ئه‌م كاره‌ یارمه‌تییان ده‌دات كه‌فه‌هره‌ستی كتێبه‌ په‌سه‌ندكراوه‌كان له‌پۆلدا بخوێنرێنه‌وه‌و بخرێنه‌ به‌رده‌ستیان،هه‌روه‌ها ده‌توانرێ هه‌ندێ له‌و كتێبانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه‌ پێشوازییه‌كی زۆری لێكراوه‌له‌پۆلدا هه‌لسه‌نگاندنی بۆ بكرێ دیدی قوتابیان درباره‌ی لایه‌نه‌ جۆراوجۆره‌كانیان به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ....